شەش كەس كە بە ژەهر ڕاوی ماسییان دەكرد دەستگیركران

شەیری بکە لە:
شەش كەس كە بە ژەهر ڕاوی ماسییان دەكرد دەستگیركران

دەستبەسەرداگرتنی چەند ماسییەکی ڕاوکراو

ئاڤا نیوز 


پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت لە پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی شەش كەسی لە كاتی ڕاوەماسیدا ڕاگەیاند كە بە "ژەهری تایبەت" ماسییان ڕاو كردووە.


بۆچی گرنگە: بە دەستگیركردنی ئەو كەسانە ڕێگری لە ڕاوەماسی دەكرێت لەكاتێكدا ئێستا وەرزی زاوزێیانە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ 03-04-2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت، بڵاویکردەوە: لەسەر چەمی دوو ئاوان لە قەزای ماوەت شەش کەس لە کاتی ڕاوە ماسی دا دەستگیر کران، هاوکات دەست بەسەر 10 مەتر وایەر و نیو کیلۆ ژەهری تایبەت بە ڕاوکردنی ماسی و تۆڕێکی مەتری دا گیراوە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگەی لێکۆڵینەوەی شارباژێڕ کراوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لە 15-3 تا 15-6 ڕاوی ماسی قەدەغە دەکرێت، چونکە ماسی لەو ماوەیەدا زاوزێ دەکات.

وێنەی ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان