ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە حیزبەکەی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و ئەوان هۆکاری دواخستنی نین، بەڵام دەڵێت "سیستمەکەمان بەدڵ نەبوو بۆیە سکاڵامان کرد و چاوەڕێی وەڵامی دادگە دەبین". لە گفتوگۆیەکی کورتدا سەعدی ئەحمەد پیرە وەڵامی چەند پرسیارێکی ئاڤا نیوز دەداتەوە.
ئاڤا نیوز: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنە و ئامادە نییە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: هەر کاتێک هەڵبژاردن بکرێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەڵبژاردنە. یەکێتی حیزبێکە زیاتر لە چل بۆ پەنجا ساڵە ئامادەیی هەیە و چەندین هەڵبژاردن بەشداری کردووە، هیچ رۆژێک نەیگوتووە ئامادەی هەڵبژاردن نیم. یەکێتی ئامادەیە و جیاوازیمان هەیە لەگەڵ گرووپێکی خوێندەوار یان ڕۆشنبیر کە دەیانەوێت بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردن بکەن. یەکێتی حیزبە، دوای هەر هەڵبژاردنێک رۆژی دووەم دەست بە ئامادەکاریی دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. ئەوەی ئێستا ڕوویداوە لەو دواکەوتنە، بابەتێکی هونەرییە، کۆمیسیۆن دەڵێن ئێمە ناتوانین لە 25ی شوبات هەڵبژاردن بکەین .
ئاڤا نیوز: سکاڵاکەتان لە دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بوو؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەوەی پەیوەندی بە سکاڵاکەوە هەیە زۆر ئاساییە، ئێمە شتێکمان بە دڵ نەبێ خۆ کودەتا ناکەین، دەبێت سکاڵا تۆمار بکەین. ئەوەی ئەو سکاڵایە یەکلایی دەکاتەوە دادگەی باڵای فیدراڵییە و ئەوان دەبێت یەکلایی بکەنەوە، نەک هەموو رۆژێک دوای بخەن. ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات دادگە ئەو سکاڵایە یەکلایی بکاتەوە و بڕیاری لێبدەن. ئێمەش ڕێز لە بڕیاری دادگە دەگرین.
ئاڤا نیوز: پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ئێستا لە چ ئاستێکدان؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: بەرژەوەندیی هەردوولامان و بەرژەوەندیی گەلەکەمان و پێویستیی سیاسی ئێمە و پارتی کۆکردووەتەوە. هەموو جارێک دەڵێم پەیوەندی ئێمە وەک هاوسەرگیریی کاسۆلیکی وایە و تەڵاقی تێدا نییە. نە پارتی بەبێ ئێمە دەتوانێت لە هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتوو حوکمڕانیی بکات، نە یەکێتیش بە تەنیا دەتوانێت لە هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتوو حوکمڕانیی بکات، هەر یەکێکیان بیەوێت بەتەنیا حوکمڕانیی بکات، بەدڵنیاییەوە تاوەکو دێگەڵەیە و زیاتر ناڕوا، بۆیە ئەگەر بمانەوێت زیاتر بڕوات دەبێت پێکەوە کاربکەین .
ئاڤا نیوز: لە کەرکووک و نەینەوا، یەکێتی چۆن و لەگەڵ کێ دەچێتە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: ئێمە هەڵەیەکی گەورەمان کرد کە نەمانتوانی لیستێکی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان دروست بکەین بۆ ئەوەی ببێتە هۆکاری زیادکردنی یەک دوو کورسی لە کەرکووک و موسڵ. مادام نەمانتوانی لیستی هاوبەشمان هەبێت و زەرەرمان کرد، هەشت کورسی بە هەشت کورسیمان هەیە لە کەرکووک، کەواتە نیوە بە نیوەین کورد و ئەوانی دیکە. لە موسڵ ئێمە بەیەکەوە شەش کورسیمان هەیە لەوانەیە کۆتاش هەبێ پاڵپشتیمان بکات، بەڵام نیوە نیین، بۆیە پێم باش بوو ئەگەر سەرەتا هەڵەمان کرد نەمانتوانی یەک لیست بین، لانیکەم هەڵەکە دووبارە نەکەینەوە و بێین مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی باش بکەین، هەر لایەنە و بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن بەرکەوتەی خۆی وەربگرێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول