لۆگۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و دانانی پارێزگارە، ئەم کۆبوونەوەیە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان دەبێت لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کرا و ڕۆژی 21ـی کانوونى دووەم کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ئەنجامی کۆتایی پەسند کرد، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن کورد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنیا ناتوانێت پۆستی پارێزگار لەبەرژەوەندیی خۆی یەکلابکاتەوە.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 6 ساڵە کورد پۆستی پارێزگاری کەرکووکی لەدەستداوە، یەکڕیزیی نێوان لایەنە کوردییەکان یارمەتیدەردەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
زانیاریی تایبەت: کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 04-02-2024 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەن و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا چاوڕەش، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پرسی پارێزگاری کەرکووکە، ئومێد دەکەم هەردوولا هەرچی ناکۆکی هەیە بەلاوەی بنێن ڕێکبکەون، چونکە ئێستا عەرەب و تورکمان دژی کورد ڕێککەوتوون".
باکگراوند: دوایین کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە 7ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی لە پیرمام بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول