لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دوو مانگدا 17 كۆڵبەر كوژراون

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دوو مانگدا 17 كۆڵبەر كوژراون

وێنەی ژمارەیەک کۆڵبەر- ماڵپەڕی کوردپا

ئاڤا نیوز


لە یەكەم ڕۆژی نەورۆزەوە تا یەكەم ڕۆژی مانگی شەش، 17 كۆڵبەر كوژراون و 81 كۆڵبەریش برینداربوون.


زانیاری بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی كورد پا كە ئاژانسێكی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە بڵاویكردووەتەوە:" تادێت ڕێژەی كوشتنی كۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر دەبێت و بەرپرسانی ئێران باكیان بە دۆخەكە نییە".


بڵاوكراوەی فەرمی: لەیەكەم ڕۆژی مانگی نەورۆزەوە تا ئەمڕۆ كە دەكاتە دوو مانگ و 10 ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 17 كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای ئێران كوژراون و زۆربەشیان دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن وبۆ قوتی ڕۆژانەیان ئەو كارە دەكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 11 كەس لەو  كۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ، دوو كۆڵبەر بە هۆی سەرماوە و سێ كۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەستداوە و كۆڵبەرێكیش بە جەڵدەی دڵ.

وێنەی بەشێک لە کۆڵبەرەکان

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: