رەسووکە بەنیازی چییە؟

شەیری بکە لە:
رەسووکە بەنیازی چییە؟

وێنەی عومەر ئەحمەد ناسراو بە رەسووکە

ئاڤا دیجیتاڵ

لە کاسبکارییەوە بووە کەسایەتییەکی خۆشەویستی میدیای کوردی. خەونەکانی گەورەن و وزەیەکی لە ڕادەبەری بۆ کار هەیە. عومەر ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراوە بە )رەسووکە) یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئاڤا میدیا و لە داهاتوویەکی نزیک بە شێوازەکەی خۆی بەرنامەیەکی تایبەتی دەبێت، خۆی دەڵێت "شێوازم ناگۆڕم، بەڵام بڕۆکەک گەرمتری دەکەم".

 


ئاڤا نیوز: خۆت ناوت عومەرە، رەسووکە لەکوێوە هاتووە؟

رەسووکە: بە خۆیشم نازانم چۆن بووە نازناوم، رۆژێک لەگەڵ دەرهێنەرەکەم لەسەری رێککەوتین و ئیدی بە باڵامدا بڕا.

 

ئاڤا نیوز: بۆچی بەو شێوازە سادەیە بەرنامەت دەستپێکرد؟

رەسووکە: لەمێژ بوو حەزم لە بەرنامەیەکی لەوشێوەیە بوو، چەند جارێك تاقیمان کردەوە. سوپاس بۆ خودا سەرکەوتوو بوو و دەنگدانەوەی باشی هەبوو، بۆیە ئێمەش بەردەوام بووین.

 

ئاڤا نیوز: کێ لە پشت سەرکەوتنەکانی رەسووکەوەیە؟

رەسووکە: یەکەم خودا و ئینجا بینەرەکانم.

 

ئاڤا نیوز: لە کەناڵێکی لۆکاڵییەوە بۆ کەناڵێکی ئاسمانی کە ئاڤا میدیایە، هەر بە هەمان شێوەی پێشوو بەردەوام دەبیت؟

رەسووکە: بینەری رەسووکە ئەو شێوازەی منی دەوێت، ئەرێوەڵڵا هەر ئیهوە دەمێنمەوە، بەڵام بڕەکی گەرمتر دەکەم ئەوجا زۆری پرسیاری بەرنامەکەم لێ مەکە، بە خۆم دەزانم چ دەکەم، سوپرایزە سوپرایز.

 

ئاڤا نیوز: هیوای سەرکەوتن و کاری جوانت بۆ دەخوازین.

رەسووکە: وەی دەبەرت مرم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان