نەتانیاهۆ بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا: نامەكەتانم پێگەیشت و ئامادە دەبم

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا: نامەكەتانم پێگەیشت و ئامادە دەبم

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل- وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز


کۆنگرێس ئەمریکا ڕۆژی شەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی وتارێک لەسەر دۆخی ئیسرائیل و ئاڵۆزییەکان پێشکەش بکات، نەتانیاهۆش دەڵێت "نامەکەم پێگەیشت و ئامادە دەبم".


وێنە گەورەکە: کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات لە کۆنگرێس ئامادەبێت بۆ پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک لەسەر دۆخی شەڕ لە غەززە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتانیاهۆ یەکەمین سەرۆکوەزیرانە لە جیهاندا چوار جار لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتاری پێشکەش کردبێت.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نامەکەی کۆنگرێس لە کاتێکدایە لە 40 زانکۆی جیهان و لە دەیان پایتەختی وڵاتان، خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەڕێوەدەچێت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان