دادگەی پێداچوونەوە: دادگەی باڵای فیدراڵیی بۆی نییە خۆی بخاتە شوێنی پەرلەمان
- ڕاپۆرت
- 1 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەریەككەوتنی نێوان دادگەی پێداچوونەوە و دادگەی باڵای فیدراڵیی، ئەگەری دروستبوونی مەترسیی لەسەر تەواوی سیستەمی سیاسی لە عێراق لێ دەخوێنرێتەوە. ئەوەی بووەتە جێگەی پرسیار لای شارەزایانی یاسا ئەوەیە، "لە نێوان دوو بڕیاری جیاوازی دوو دادگەدا، کار بە کامیان دەکرێت؟".
بۆچی گرنگە: لە ڕابردوودا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق چەندین بڕیاری پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دەرکردووە، لەوانە نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پرسی بودجە و مووچە و چەند پرسێکی دیکە، کە بەشێکی زۆریان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نیگەرانیی لێکەوتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی گشتیی دادگەی پێداچوونەوە ڕایدەگەیێنێت دادگەی باڵای فیدراڵیی بۆی نییە خۆی بخاتە شوێنی پەرلەمان و دەقێکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەڵیوەشاندووەتەوە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
دادگەی فیدراڵی بۆی هەیە دەقێک کە پێچەوانەی دەستوور بێت هەڵبوەشێنێتەوە
دەستەی گشتیی دادگەی پێداچوونەوە "تەمیز" دوای تاوتوێکردنی سکاڵایەک لەبارەی ڕەتکردنەوەی داواکاریی دادوەرێک بۆ خانەنشینبوون لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "دادگەی فیدراڵی لە بڕیارەکەی دەقێکی یاسایی بەرکاری هەموارکردووەتەوە و ئەو کارەش لە دەرەوەی تایبەتمەندییەکانی دادگەی فیدراڵییە و ئەو جۆرە دەسەڵاتەی نییە، بۆیە بڕیارەکەی پووچە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، دادگەی فیدراڵی بۆی هەیە دەقێکی یاسا ئەگەر بۆی دەرکەوت کە پێچەوانەی دەستوورە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام بۆی نییە خۆی بخاتە شوێنی پەرلەمان و دەقێکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەڵیوەشاندووەتەوە".
دادگەی فیدراڵی دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە
دادگەی پێداچوونەوەی عێراق پێیوایە دادگەی فیدراڵی دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو(دادگەی پێداچوونەوە) دەستەی دادوەری باڵایەو چاودێرە بەسەر سەرجەم دادگەكانەوە بە دادگەی باڵای فیدراڵیشەوە.
دادگەی پێداچوونەوە دەڵێت: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی پێچەوانەی ماددە 47ی دەستوورە و دژی ناوەڕۆکی پڕەنسیپی جیاکردنەوەی نێوان دەسەڵاتەکان و پێشێلکردنیەتی، چونکە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت کاری دەسەڵاتێکی دیکە بکات.
لە بەرامبەردا ماددە 94ی دەستووری عێراقیش بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بە بڕیاری یەکلاییکەرەوە ناودەبات و هەمووان دەبێت پێوەی پابەندبن.
دادگەی پێداچوونەوە لە ڕێگەی بڕیارێكی دوورودرێژی پێنج لاپەڕەیی هەوڵی ڕێكسختنی دەسەڵاتەكانی دادگە فیدراڵی داوە، هاوکات قسە لەبارەی ئەو ئەحكامە ناكۆكانە دەکات کە لەماوەی ڕابردوودا دەرچوون. ئەمەش یەكەمجارە ڕوودەدات، بەوپێیەی دادگەی فیدراڵی بڕیارەکانی خۆی بە "پابەندكەرو كۆتایی" بۆ هەمووان دادەنێت.
ڕەنگە پێکدادانی نێوان ئەو دوو دادگەیە تەواوی سیستەمی سیاسی بخاتە مەترسییەوە
باسل حوسێن، سەرۆکی سەنتەری "کلۆزا" بۆ لێکۆڵینەوە و پێوانەکردنی ڕای گشتی عێراق بە شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند، “ئەگەری کاریگەرییە مەترسیدارەکانی داهاتوو کە لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان "تەمیز" و "فیدرالی"یەوە دروست دەبێت، ڕەنگە تەواوی سیستمی سیاسی بخاتە مەترسییەوە".
لەلایەکی دیکەوە، هاوڕێ تۆفیق، شارەزای یاسا پێیوایە، یاسای هەڵبژاردنی کوردستان و یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کە دادگەی فیدڕاڵی بڕیاری لێ دابوو لە دەسەڵاتی پەرلەمانە و لەسەر ئەو بنەمایەش یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان هەڵنەوەشاونەتەوە و بەرکارن.
هاوڕێ تۆفیق دەپرسێت، لە نێوان دوو بڕیاری جیاوازی دوو دادگەدا، کار بە کامیان دەکرێت؟ لە ڕاستیدا ئەمەیان هیچ بەندێکی دەستووریی یان یاسایی ڕوون و ئاشکرا نییە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە.
پێکهاتەو دەسەڵاتەکانی دادگەی فیدراڵی
دادگەی فیدراڵی لە سەرۆک و جێگر و حەوت ئەندامی رەسەن و چوار ئەندامی یەدەگ پێکدێت، لە ماددە 93ی دەستووری عێراق دەسەڵاتەکانی بەم شێوەیە دیاریکراوە:
- چاودێرکردنی دەستووریبوونی یاسا و ڕێسا بەرکارەکان
- لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور
- یەکلاکردنەوەی ئەو ناکۆکیانەی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و پارێزگا و شارەوانی و ئیدارە خۆجێییەکان روودەدەن
- یەکلاکردنەوەی ئەو ناکۆکییانەی لە نێوان حکومەتی هەرێمەکان و پارێزگاکاندا دێنە ئاراوە
- یەکلاکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرەکان دەکرێن.
- پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران
- یەکلاکردنەوەی ناکۆکی تایبەتمەندیی لە نێوان دادگەی فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەرێم و پارێزگا رێکنەخراوەکان لە چوارچێوەی هەرێمدا.
- یەکلاکردنەوەی ناکۆکی تایبەتمەندیی لە نێوان دەستەی دادوەری هەرێمەکان یان پارێزگا رێکنەخراوەکان لە چوارچێوەی هەرێمدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 چرکە لەمەوپێش
وەزیری پلاندانان: پرۆسەی سەرژمێریی بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟