پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردندا - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا 240 یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بە نرخێکی کەم بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەش بکرێت.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمە بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان، هاوکات هەوڵدانە بۆ سودمەندبوونی سەرجەم چین و توێژەکان لەو دەرفەتانەی حکومەت دەیڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان، هەروەها پرۆژەیەکیش بۆ کریستیانەکان لەشاری هەولێر، بڕیاری دروستکردنی 240 یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سێیەم پرۆژەی لەو شێوەیەیە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: دوای ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری دابەشکردنی 240 یەکەی نیشتەجێبوون بە نرخێکی کەم بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری سلێمانی درا.
شێوازی جێبەجێکردن: سبەی یەکشەممە 04-02-2024 لە باڵەخانەی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان دەست بە دابەشکردنی فۆڕمەکان دەکرێت و ماوەی 22 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دواتر بە شێوازێکی ئاشکرا تیروپشکیان بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون بە پێشەکی پێنج هەزار دۆلار بە 240 کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت، لەرێگەی فۆرمێکەوە کە لە یەکێتیی کەمئەندامانی سلێمانی دابەش دەکرێت، یەکەکان تایبەت دەبن بەو کەسە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی تاوەکو ئێستا لە خانوو، زەوی و شوقە سوودمەندنەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول