گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 14 مانگە ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیراوە، زیانمەندی یەکەمیش لەو بابەتە عێراق بووە، دوای ئەو ماوە دوورو درێژە ئێستا ئاسۆیەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دەرنەکردنی یاساییەک لە پەرلەمانی عێراق پەیوەست بە نەوت و گاز، پرسی نەوت یەکێک بووە لە کێشە بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. لە ناوەڕاستی شوباتی ساڵی 2022، دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووریی لە قەڵەمەداو هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە ڕادەستکردنی تەواوی ئەو نەوتەی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت.
بۆچی گرنگە: دادگەی فیدراڵیی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کردووە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات. هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستکردووە، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیش عێراق دەبێت سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: له 25ی ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیرا، کە عێراق لە دژی تورکیا تۆماری کردبوو.
درێژەی ڕاپۆرت...
عێراق خوازیاری هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە
حکومەتی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵ پەرۆشی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەڵام بە مەرجی ئەوەی ئەو کێشە دارایی، یاسایی و هونەرییانە چارەسەر بکرێن کە پەیوەستن بەو گرێبەستانەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت کراون.
ڕۆژی 4-4-2023 سەرۆکوەزیران بارزانی لە بەغدا ڕایگەیاند "لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
ئەوکات حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو "دوو لیژنە دروستکراون، لیژنەیەکیان ھونەری و ئەوەی دیکەیان یاساییە، کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو دوو لیژنەیە دەکرێت کە نوێنەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی تێدایە، نیاز بۆ چارەکردنی ئەو بابەتە و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت ھەیە".
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان 'ئەپیكۆر' پێشوازی لە پێکھێنانی ئەو لیژنە ھاوبەشەی نێوان ھەولێر و بەغدا کرد، سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.
هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بارزانی و شاندەکانی حکومەت بەردەوام بووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتیش پشکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و چەندان پرسی دیکە.
هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی بواری نەوت کرد، سەردانی بەغدا بکەن.
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاندبوو، پێویستە بەرهەمهێنان لەو کێڵگانە دەست پێ بکەنەوە کە کەوتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردەکردن دەست پێ بکاتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 29-5-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپارد ئەگەر بۆ بابەتی نەوت پێویستی کرد سەردانی بەغدا بکەن، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان کۆ ببنەوە.
هەمان ڕۆژ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە و ئامادەیی وەزارەتەکەی پیشاندا بۆ ئەوەی هەفتەی ئایندە سەردانی بەغدا بکەن بەمەبەستی چارەسەری ئەم بابەته.
ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتییان دەگات
ڕۆژی 30-5-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی سیاسی کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندییەکانی خۆمان جێبەجێکردووە و هەموو هەوڵێکمان داوە، بۆ ئەوەی بەغدا بابەتی مووچە بەهیچ شێوەیەک تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان نەکات، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر بەغدایە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان بگات".
بڕیارە لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزیری پلاندانان پرۆسەی سەرژمێریی بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟