ژمارەیەک لە ئۆتۆمۆبیلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤادیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا تۆمارناکرێت.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 60 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەن، خەڵکێکی زۆر ئەو ئۆتۆمبێلانەیان کڕیوە و چاوەڕێی ئەوەن بەفەرمی ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتییەکان تۆمارناکرێن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ساڵی ڕابردوو هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی وەک تۆیۆتا کراون "مەلیکە" لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمار دەکرێن، بەڵام بڕیارە نوێیەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر کاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەو ژمارە زۆرە لە ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو کە لە هەرێمی کوردستان هەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کراون "مەلیکە" هاتووچۆی هەولێر پێشووتر رایگەیاندبوو، ئەگەر لە داهاتوودا بڕیار بۆ تۆماركردنی هەموو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەربچێت، ڕەنگە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کراون "مەلیکە" تاكە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بێت بڕیارەكە نەیگرێتەوە، چونكە بەپێی یاسای كارپێكراوی هاتووچۆی عێراق، ئۆتۆمبێلی بێسەرەتای سووكان گۆڕاو بەهیچ شێوەیەک تۆمارناكرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
4 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول