
ئاڤا دیجیتاڵ
ههردوو مهكتهبى سیاسى پارتى و یهكێتی رۆژی یەکشەممە لە دەباشان كۆدهبنهوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ.
بۆچی گرنگە: پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگ دەکەن، لەوانە؛
* کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
* پرسی مووچە، هەموارکردنەوەی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت.
* هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەرێمی کوردستان.
* پرسى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان.
* پرسی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکانی کەرکووک و نەینەوا و پۆستی پارێزگاری کەرکووک.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، یەکێتی نامەیەکی بۆ پارتی ناردووە و داوای لە پارتی کردووە کۆببنەوە و هەوڵی رێککەوتن بدەن لەبارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و نەینەوا و رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد.
ئاڤا میدیا زانیویەتی، ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی یەکێتی داوەتەوە و رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کۆبوونەوەکە. کات و شوێنی کۆبوونەوەکە سبەی یەکشەممە 4-2-2024 لە دەباشانی سلێمانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی کەرکووک - سەڵاحەددینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤا میدیا گوت؛ لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک بابەت دەکرێت، گرنگترینیان پرسی کۆبونەوەی رۆژی دووشەممەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە.
ئەمەش بزانە: شاندى پارتى پێكهاتوون له (فازڵ میرانى، هۆشیار زێبارى، مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق، جەعفەر ئیمینیکی و ژمارهیهكی دیکەی ئهندامى مهكتهبى سیاسى). شاندى یهكێتیش پێكهاتووە له (بافڵ تاڵهبانى، دهرباز كۆسرهت رهسوڵ، قوباد تاڵهبانى، رهفعهت عەبدوڵڵا و ئاسۆ مامهند).
گۆشەیەکی دیکە: بڕیاربوو سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوەی پارتی بۆ نامەکەی یەکێتی کۆبووەنەوەکە دواخراوە. سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی ئەمەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستکردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار