
شەوی رابردوو ئەمریکا 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد
ئاڤا دیجیتاڵ
بەپێی هەواڵێکی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، لە قەتەرەوە سەرپەرشتی هێرشەکانی ئەمریکا کراوە.
گرنگی هەواڵەکە: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا، مەترسی فراوانبوونی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی دروستکردووە، ئەمەش دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەباتە قۆناغێکی مەترسیدار و، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دادەنێت.
وێنە گەورەکە: لە تۆڵەی هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی رابردووی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن کە کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لێکەوتەوە، شەوی رابردوو ئەمریکا یەکەم هێرشی دەستپێکرد و 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی بڵاویکردووەتەوە، جەنەڕاڵ ئەلیكس گرینكویچ، فەرماندەی باڵای هێزی ئاسمانیی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە، لە بنكەی عەدیدی ئاسمانی قەتەر سەرپەرشتی هێرشەكانی كردووە.
لێدوانی فەرمی: جەنەڕاڵ ئەلیكس گرینكویچ دوای هێرشەکان رایگەیاند: هێرشەکانمان بەرگریكردینە لە خۆمان.
زیانە سەرەکییەکان: رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت 18 چەکدار لە سووریا کوژراون لەگەڵ برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. حەشدی شەعبیش کوژرانی 16 چەکدار و برینداربوونی 25ی دیکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
باکگراوند: لەوەتەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو هەڵگیرساوە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران زیاتر لە 165 جار لە عێراق و سووریا و ئوردن هێرشیان کردووەتەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
دیارترین هێرش کۆتایی مانگی رابردوو لەلایەن بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن. لە هێرشەکەدا بۆ یەکەمجار کوژرانی سەربازی ئەمریکی لێکەوتەوە، بۆیە کاردانەوەی تووندی ئەمریکای بەدواداهات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار