بەهۆی تەقەکردنی ئەمشەوی سلێمانییەوە سێ کەس دەستگیركران

شەیری بکە لە:
بەهۆی تەقەکردنی ئەمشەوی سلێمانییەوە سێ کەس دەستگیركران

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی شاری سلێمانییان دەستگیرکردووە.


وێنە گەورەکە: ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی سلێمانی ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه‌، هێزێكی زۆری ئەمنیش لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوە کراوەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیێنراوکێدا  ڕایگەیاند: پاش ڕوودانی تەقەکردن لە شەوی 29-05-2024، لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا سێ  تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیر بکەن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمی هۆكاری ڕووداوەکە نه‌زانراوه‌، لە ڕاگەیێنراوەکەی خۆیدا ئاسایش باسی هۆکارەکەی نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ