بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس دەكرێتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لۆگۆی پاڤیلۆن بای ڕامس

ئاڤا نیوز 

 

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا کە تیایدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئامادە دەبێت، پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس بە فەرمی دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕێوڕەسمەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 17-4-2025، بەڕێوەدەچێت و جگە لە سەرۆکوەزیران، ژمارەیەک هونەرمەندی ناودار و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراو ئامادە دەبن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە هونەرمەندانی ناودار جوان حاجۆ و نانسی عەجرەم چەند بەرهەمێکی گۆرانی پێشکەش دەکەن هاوکات گرووپی دانس و نمایشی جیهانی و تورکی، ئانادۆڵو ئاتیشیش لەسەر ستەیجی ڕێوڕەسمەکە دەبن، هەروەها ئەکتەر ناوداری تورک بوراک ئۆزچیڤیت، ڕووخساری بڕاندی پاڤیلیۆن بای ڕامسیش لەگەڵ ئامادەبووان دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس ڕووبەرەکەی ملیۆنێک و 800 هەزار مەتر دووجایە و خاوەنی دەریاچەیەکی دەستکردە بە ڕووبەری 300 هەزار مەتر دووجا کە ئاوەکەی لە زێی گەورەوە دێت، لەناو پڕۆژەکە جگە لە ڤێلای شاهانە، شوقە، مۆڵ، کتێبخانە، قوتابخانە و هۆڵی شانۆ و گەورەترین ناوەندی وەرزشیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکرێت، هەروەها ناوچەی سەوزاییش بە ڕووبەری 300 هەزار مەتر دووجا فەراهەم دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: