ڕێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرا

شەیری بکە لە:
ڕێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرا

قەڵای کەرکووک - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


هێزە سیاسییەكانی کەرکووک ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوونی ڕێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی، بەبێ دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک.


وێنە گەورەکە: چوارشەممە 29-5-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی سێیەمین كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركووكی كرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە هەوڵ و گفتوگۆكانی پەسەندكردنی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان پێكهاتەكانی پارێزگاكە كرا، هاوکات دانانی میكانیزمی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بەپێی یاسا بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی و پێكەوەژیانی برایانە لە نێوان پێكهاتەكانی كەركووک، بەبێ دوورخستنەوە و پەراوێزخستن.


زانیاریی زیاتر: بنەماكانی ئەو کاغەزە سیاسییە پەسەند كرا و بەشێک لەو تێبینیانەی وەرگیراون پێداچوونەوەیان بۆ كرا، لەسەر ئەوەش ڕێككەوتن كرا كە دانیشتنێكی ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنجام بدرێت و لەسەر كاتەكەی رێككەوتن بكرێت، بەمەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارە دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و پەسەندكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنە سیاسییەكە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: