لێدوانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەسەر سووتانی دارەکانی شەقامی 120 مەتری

شەیری بکە لە:
لێدوانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەسەر سووتانی دارەکانی شەقامی 120 مەتری

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەشێک لە دارەکانی شەقامی 120 مەتریی هەولێر ئاگریان گرتووە، بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ڕزگار کۆچەر ـ پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت "لە ئاگرەكەی 120 مەتری تەنیا سێ دار سووتاوە و كۆنتڕۆڵ كراوە".

 

چیرۆکی سەرەکی: چەند مێردمنداڵێک پووش و پەڵاشیان سووتاندووە، لە ئەنجامدا سێ داری گرانبەهای جوانکاریی ئاگریان گرت، بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتی: ئاگرەکە بووەتە هۆی سووتانی سێ دار لە نێوان ڕێگای هاتن و چوونی شەقامی 120 مەتری، بەڵام کۆنترۆڵ کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی ساڵێکە ئەم درەختانە، لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بە مەبەستی جوانترکردنی سیمای شەقامەکان چێنراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: