ئاڤا دیجیتاڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە تۆڵەی هێرشکەی بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە تەنیا ئەمشەو ئەمریکا 85 ئامانجی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە عێراق و سووریا زیاتر لە 160 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، هەروەها 28ـی مانگی ڕابردووش هێرشکرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، ئەوکاتە ئەمریکا "هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە"ـی ئەو هێرشانەی کرد، ئەمشەو هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق، سووریا لە یەککاتدا دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: زیاتر لە 85 ئامانج لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: لە هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران زیاتر لە 125 مووشەک بەکارهێنراون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران زیاتر لە 10 کوژراو لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی میلیشیاکان هەیە، بەڵام بەپێی ژمارەی هێرشەکان چاوەڕوان ڕێژەی کوژراو و برینداران لەو ژمارەیە زۆر زیاتر بێت.
باکگراوند: ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لەبارەی ئەو هێرشانە ڕایگەیاند: لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڕیاریانداوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە کە کرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول