ئاڵای ئیسرائیل. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل پێشنیازی نوێی بۆ ئاگربەست هەیە و بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حەماس نەرمی دەنوێنێت.
وێنە گەورەکە: میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، تەلئەڤیڤ پێشنیازێکی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان بە نامە بۆ قەتەر، میسر و ئەمریکا ناردووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ماڵپەڕی "وەڵا" بڵاویکردەوە، پێشنیازەکەی ئیسرائیل بریتییە لە "نەرمی نواندن" سەبارەت بە ژمارەی بارمتە زیندووەکان کە لە قۆناغی یەکەمدا ئازاد دەکرێن، ئەمە جگە لەوەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داوای حەماس بۆ "ئاگربەستی هەمیشەیی" لە کەرتی غەززە.
بۆچی گرنگە: ئەم داوایە لە هەموو گەڕەکانی پێشووی دانوستانەکاندا بەربەست بوو، چونکە ئیسرائیل بەردەوام پێداگری دەستپێکردنەوەی شەڕ دەکات تاوەکو ئەو کاتەی حەماس لەناو دەچێت.
ئەمەش بزانە: پێشنیازەکە دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" پێشکەشی محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کرد، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لە ڕۆژی هەینی لە پاریس بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 54 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز نوێترین زانیاری و خشتەی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
1 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات