ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەک كە گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی لێبوو لە باشووری دیمەشقی سووریا، سێ چەکدار كوژراون.
وێنە گەورەكە: ئەمریكا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سەربازیی گەورە دەکات، بۆ سەر گرووپە میلیشیاكانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا، بەڵام ئیسرائیل بەردەوام هێرش دەكاتە سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە ئێران لە سووریا و لوبنان و چەند ناوچەیەكی دیكە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئیسرائیل حیزبوڵڵای کردە ئامانج و دەڵێن "سێ چەكدار كوژراوە".
لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، هەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و دەڵێت کەسێکیان ئێرانییە و کەسێکی دیکەیان عێراقییە، کەسی سێیەمیش نەناسراوە. هەروەها پارێزگاری دیمەشق بە میدیاكانی وڵاتەكەی گوت: هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق بووە.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكانی غەزە و سوپای ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە بەردەوام هێرش دەكاتە سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە ئێران، هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، هەشتەمین هێرش بوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە، پێنج لە هێرشەکان ئاسمانی بوون، هاوکات سێ هێرشی زەمینی بوون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 45 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گرفتی کەمئاوی بە تەواوی چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول