سەرۆکوەزیران بارزانی: هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ تاوەکو مووچە دوانەکەوێت
- ڕاپۆرت
- 27 ئایار
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پردی ڕانیە - بنگرد
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد ڕایگەیاند، هەموو تواناکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنن و هەموو هەوڵێکیشیان خستووەتەگەڕ تاوەکو مووچەی هاووڵاتیان دوانەکەوێت".
وێنە گەورەکە: دووشەممە 27-5-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە – بنگرد کردو گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی مووچە ڕایگەیاند: هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ و هەموو تواناکانی خۆمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بە تایبەت مووچەی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بدرێت".
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوە کرد لەو کابینەیە هەوڵی ئەوەیانداوە "ئابووریی هەرێمی کوردستان فرە چەشن بکەین و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین، کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازیش کە کۆڵەگەی سەرەکی ئەم بەرنامە ئابوورییەن" بەرەو پێش ببەن.
درێژەی ڕاپۆرت
پردی دەربەندی ڕانیە – بنگرد سوودێکی زۆری دەبێت
سەرۆکوەزیران بارزانی دروستکردنی پردی دەربەندی ڕانیە – بنگرد بە پڕۆژە "گرنگ" زانی و ڕایگەیاند: "بێگومان سوودێکی زۆر بە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەگەیەنێت و سنووری پشدەر و بێتوێن و مەرگە پێکەوە دەبەستێتەوە. هاوکات سوودێکی زۆری دەبێت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات؛ هەروەها سوودێکی زۆری دەبێت بۆ گواستنەوەی بەرووبوومی جووتیاران لە ناوچەکە. هەروەها یارمەتی گەشەسەندنی گەشتیاریی لەم دەڤەرە دەدات".
توانا ناوخۆییەکان لە بواری دروستکردنی ڕێگاوبان گەشەیان سەندووە
بە ئاماژەدان بە خراپیی دۆخی سەختی ئابووریی و تەندروستی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵانی ڕابردوو، هاوکات ئەو قەیرانە ئابوورییەی تووشی هەرێمی کوردستان هات، سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی: "ئێمە لەو کاتە بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیەمان دانا کە خۆشبەختانە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو کرا و خرایە خزمەتی هاووڵاتییان".
بۆ ئێمە مایەی شانازی و پێ زانینە، کە ئەم پرۆژە گرنگە بە تەواوی لەلایەن توانا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە. خۆشبەختانە ئەمڕۆ شاهیدی ئەوەین کە توانا ناوخۆییەکان لە بواری دروستکردنی ڕێگاوبان گەشەیان سەندووە و کواڵێتیی ڕێگا و پردەکان زۆر باشتر بووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و هەروەها پێشخستنی ژێرخانی ئابووریی دەبێت.
تۆڕی ڕێگاوبان زیاتر پێشدەخەین
لەبارەی کەرتی ڕێگاوبان، سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد پلان و بەرنامەیان هەیە بۆ خزمەتکردنی کەرتی ڕێگاوبان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و ڕایگەیاند: "خوا یار بێت بە باشتربوونی دۆخی دارایی تۆڕی ڕێگاوبانی هەرێمی کوردستان کە شادەماری ئابووریی هەرێمی کوردستانە بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان زیاتر پێشدەخەین".
خەڵکی دەڤەرەکە شایستەی خزمەتکردنی زیاترن
سەرۆکوەزیران بارزانی باسی قوربانیدانی خەڵکی سنووری پشدەر و بێتوێن و مەرگە کرد و ڕایگەیاند: خەڵکی ئەم دەڤەرە وەک ناوچەکانی دیکەی کوردستان، قوربانییەکی یەکجار زۆریان لە پێناو ئازادی و بەدەستهێنانی دەستکەوتە نیشتمانییەکان داوە، بۆیە خەڵکی ئەو دەڤەرە شایستەی زیاتر خزمەتکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارین.
فرە چەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لەو کابینەیە هەوڵمانداوە ئابووریی هەرێمی کوردستان فرە چەشن بکەین و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین، کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازیش کە کۆڵەگەی سەرەکی ئەم بەرنامە ئابوورییەن، بەرەوپێش ببەین.
سەرۆکوەزیران بارزانی هیوای خواست وەبەرهێنەران و خاوەن سەرمایەکانی ئەو دەڤەرەو دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان بەشدارییەکی کاراتر لە وەبەرهێنان لەو کەرتانەدا بکەن، "پێشتریش بڕیارمانداوە کە دەستەی وەبەرهێنان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە کەمتر گەشەسەندووەکاندا بکەن و زەمینەیەک بڕەخسێنن کە پرۆژەکان لەو دەڤەرانەشدا قازانج بکەن و بەردەوام بن".
هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ تاوەکو مووچە دوانەکەوێت
سەرۆکوەزیران بارزانی، سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختە ئابوورییەی لە چەند ساڵی ڕابردوو هەبووەو ڕایگەیاند: "بارودۆخ و قەیرانی سەختی ئابووری و داراییمان تێپەڕاندووە".
سەرۆکوەزیران بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند: هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ و هەموو تواناکانی خۆمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بە تایبەت مووچەی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بدرێت. هەوڵمانداوە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکانی نێوانمان چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی مافی دەستووری و شایستە داراییەکانمان دابین بکرێن و بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین.
بەردەوام لەگەڵ سوودانی لە پەیوەندیدام
سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوەشدا کە بەردەوام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدایە و شاندەکانی دانوستانکاریش بەردەوامن بۆ وەلاوەنانی کۆسپەکان و ڕایگەیاند: "لەم بڕوایەداین دەتوانین پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتی هاووڵاتیان سەروەست و سامانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتیان و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەکار بهێنین، هاوکات پێگەی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا بەرز بکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟