ئاڤا دیجیتاڵ
لە مانگی ڕابردوودا لە ئێران 74 بەندکراو لەسێدارەدراون ، لەو ژمارەیەش نزیکەی نیوەیان کوردبوون و بە تۆمەتی جیاجیا لە سێدارەدراون.
وێنە گەورەکە: وێرای هۆشداری و داواکاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران ڕوو لەزیادبوونە، بۆ مانگی یەکی ساڵی 2024 یش ڕۆژ نەبووە کەسێک نەبرابێتە بەر پەتی سێدارە.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی مانگی یەکی 2024 دا، بە تۆمەتی جیاجیا بەلایەنی کەمەوە 74 سزای لە سێدارەدان لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە کە 34 کەسیان کوردبوون.
زانیاری زیاتر: لە ماوەی مانگی رابردوودا سزای سێدارەی 34 بەندکراوی کورد کە دەکاتە 46% کۆی گشتیی ئاماری لە سێدارەدراوانی ئەم مانگە و حەوت بەندکراوی تورک کە دەکاتە 9.5% و پێنج بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە 6%ی کۆی حاڵەتەکان، لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون، هەروەها هەر لەو مانگەدا دوو هاووڵاتی ئەفغانی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارەدراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگێکدا 74 کەس لەسێدارەدراون، مانگی ڕابردوو ڕۆژانە دوو بۆ سێ کەس ئەو سزایەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێک لە ڕووداوەکانی سێدارەدان بۆ مانگی ڕابردوو ، جێبەجێکردنی سزای چوار گەنجی کورد بوو لە ڕۆژی 29-1-2024، بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، محەمەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی دێولان، زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە بەشێکی زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی کاسبکار و دوکاندارەکان بەڕێوەچوو.
باکگراوند: بەپێی ئامارەکان، ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم زیندانەکانی ئێران سزای لەسێدارەان بەلایەنی کەمەوە بەسەر 829 بەندکراو جێبەجێکراوە، شەش لە بەندکراوەکانیش لە شوێنی گشتیدا لەسێدارەدراون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول