ترەمپ بەڵێنی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەدات

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەڵێنی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەدات

دۆناڵد تڕەمپ لەبەردەم لایەنگرانیدا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ بەڵێن بە لایەنگرانی ڕۆس ئۆلبریخت، بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەدات، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان دەنگی پێبدەن یەکەم کاری ئازادکردنی ئۆلبریخت دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسی نیشتمانی پارتەکەیدا لەبەردەم لایەنگرانیدا گوتی: ئەگەر دەنگم پێبدەن، لە ڕۆژی یەکەمەوە سزای ڕۆس ئۆلبریخت دەگۆڕم.

 

پێدراوە ڕاستییەکان: ڕۆس ئۆلبریخت ماڵپەڕی "سیلک ڕۆد"ـی دامەزراند، کە بە گەورەترین بازاڕی ئۆنلاین دادەنرا بۆ فرۆشتنی دەرمان لە جیهاندا و دەرمانی کۆکاین و هیرۆین بە کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان دەفرۆشت.

 

باکگراوند: لە ساڵی 2015 ڕۆس ئۆلبریخت دامەزرێنەری کۆمپانیای "سیلک ڕۆد" سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ