لە شەو و ڕۆژێكدا دەبێت چەند كاتژمێر بخەویت؟

شەیری بکە لە:
لە شەو و ڕۆژێكدا دەبێت چەند كاتژمێر بخەویت؟

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


یەکێک لە پێویستییەکانی مرۆڤ خەوتنە، بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروستت هەبێت دەبێت خەوێکی دروست و ڕێک و باشت هەبێت و بەپێی تەمەنی مرۆڤ ڕێژەی خەوتن دەگۆڕێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو مرۆڤێک پێویستە حەوت کاتژمێر کەمتر نەخەوێت و لە شوێنێکی دروست و بەشێوەیەکی تەندروست بخەوێت، پسپۆڕانی جەستەی مرۆڤ لە بەریتانیا دەڵێن خەوێکی تەندروست دەتوانێت جەستەیەکی تەندروست ببەخشێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی لێکۆڵینەوەکان ستانداردی خەوتن بۆ مرۆڤ لە نێوان حەوت بۆ هەشت کاتژمێردایە و بەپێی تەمەنی مرۆڤەکە دەگۆڕێت.


منداڵی یەک ساڵ  12 بۆ 16 کاتژمێر بخەوێت
منداڵی یەک ساڵ  تا سێ ساڵ دەبێت 11 بۆ 14 کاتژمێر بخەوێت
منداڵی سێ ساڵ تا 12 ساڵ دەبێت نۆ بۆ 12 کاتژمێر بخەوێت
مرۆڤی 13 ساڵ تا 18 ساڵ دەبێت هەشت بۆ 10 کاتژمێر بخەوێت

مرۆڤێکی کامڵ لە دوای 18 ساڵییەوە دەبێت حەوت یان هەشت کاتژمێر کەمتر نەخەوێت.
باشترین کاتی خەوتن کاتژمێر 10ـی شەو تا شەشی بەیانییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان