سەرۆکوەزیران بارزانی پردی ڕانیە - بنگرد دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی پردی ڕانیە - بنگرد دەکاتەوە

پردی ڕانیە - بنگرد

ئاڤا نیوز


پڕۆژەی پردی ڕانیە - بنگرد تەواوبووە و ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پردەکە دەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: پردی دەربەندی ڕانیە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین و ساڵی 2021 لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی بۆ دانراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پردەکە 420 مەتر درێژە و 15 مەتر پانە، زیاتر لە 30 مەتر بەرزە و زیاتر 12 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.


زانیاریی زیاتر: هەڵکەوتەی پردەکە کەوتووەتە سەر دەربەندی ڕانیە، ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات، لەڕووی بازرگانییەوە جووتیارانی بنگرد دەبەستێتەوە بە ڕانیە بۆ ئەوەی بەشێوازێکی ئاسانتر بەرهەمەکانیان بگوازنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان