دوو ڕاوچی ماسی. وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایدەگەیێنێت، ژمارەی پرۆژە بێ مۆڵەتەکان ماسی زیاترن لە مۆڵەت پێدراوەکان.
لێدوانی فەرمی: بێستون بەکر، بەڕێوەبەری سامانی ماسی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەرهەمی ناوخۆ بەشی پێداویستیی بازاڕ ناکات و ئێستاش وەرزی زاوزێی ماسییە و ڕاوکردن قەدەغەیە، بۆیە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ماسی هاوردە دەکرێت.
زیاتر چ جۆرە ماسییەک دەخورێت؟
لە سەرانسەری عێراق زیاتر ماسی جۆری (کارب) خواستی لەسەرە، نرخەکانیشی بۆ یەک کیلۆ لە 10 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات.
هۆکاری گرانی نرخی ماسی چییە؟
بەرهەمی ناوخۆیی بەشی پێداویستیی بازاڕ ناکات، بەتایبەت ئێستا وەرزی زاوزێی ماسییە و ڕاوکردن قەدەغەیە، بۆیە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ماسی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت؛ هۆکارێکی دیکەش گرانیی نرخی ئالیک و جۆری ئالیکە، چونکە ماسی پێویستی بەو جۆرە ئالیکەیە کە ڕێژەی پرۆتین تێدا 25% بۆ 28%ـە، ئەم جۆرەش بە پێی تەمەنی ماسییەکە دەگۆڕێت.
چەند پرۆژەی ماسی مۆڵەتپێدراو لە هەرێمی کوردستان هەن؟
لە هەرێمی کوردستان تەنیا 415 پرۆژەی ماسی مۆڵەتپێدراو و تۆمارکراو هەن.
چەند پرۆژەی ماسی بێ مۆڵەت هەیە؟
پرۆژەی ماسی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان ئێجگار زۆرە، بەڵام ژمارەکەی زانرا نییە، بڕیارێکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ گشتاندنی پرۆژە بێ مۆڵەتەکان هەیە، تا داتایەکی باش لەسەر ئەو پرۆژانە کۆبکرێتەوە و لیژنەی باڵای وەزارەت تێبینی پێشنیازی خۆیان لەبارەیانەوە بخەنە ڕوو.
ئایا پرۆژەی گەورە بۆ بەرهەم هێنانی ماسی لە هەرێمی کوردستان هەیە؟
لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا، مۆڵەت بە ژمارەیەکی زۆری بە پرۆژەی ماسی دا، یەکێک لەو پرۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی دەگاتە 11 هەزار تەن ماسی، بەشێک لەو پرۆژەیە تەواو کراوە و دەست بە وەبەرهێنان تێیدا کراوە، بەڵام کارکردن تێیدا بەردەوامە.
پێداویستیی کۆمەڵگە چەندە؟
بەپێی ستانداردی جیهانی هەر تاکێکی پێویستی بە 16 کیلۆ و نیو ماسییە بیخوات، بۆیە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 80 هەزار تۆن گۆشتی ماسی بە هەموو جۆرەکانییەوە هەیە.
زۆرترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە کوێیە؟
زۆرترین ڕێژەی ماسی لە ناوچەکانی سەربە پارێزگای هەولێر بەرهەم دەهێنرێت، بەتایبەت لە قەزای کۆیە و ناحێیەکانی ئاشتی و تەق تەق، بە پرۆژەی ماسی مۆڵەتدار و بێ مۆڵەت نزیکەی 2 هەزار پرۆژەی ماسی تێدایە.
کۆی گشتی بەرهەمی ساڵانەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی ماسی چەندە؟
بەرهەمی ساڵانەی پرۆژەی ماسی مۆڵەتپێدراو ئێستا دەگاتە سێ هەزار و 500 تۆن ماسی.
کۆی گشتی بەرهەمی ساڵانەی پرۆژە بێ مۆڵەتەکانی ماسی چەندە؟
لەبەر ئەوەی ژمارەی پرۆژەکان تاوەکو ئێستا نازانرێت چەندە، بۆیە ناتوانرێت خەمڵاندن بۆ بەرهەمەکانیان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟