لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیا: ئۆكراینا بە مووشەكی ئەمریكی سەربازەكانی خۆی كوشتووە
- هەواڵ
- 2 شوبات

ئاڤا دیجیتاڵ
لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیا ئاشكرای كرد ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ ئۆكراینا چڕتر كردووەتەوە، تەنانەت مووشەكەكانی پاتریۆتی ئەمریكی لە كۆتا ڕووبەڕووبوونەوەدا دژی هێزەكانی ڕووسیا بەكارهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 24-1-2024 دا فڕۆكەی ئێڵ - 76ـی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە ئاسمان تەقێنرایەوە و خرایە خوارەوە، سەرەڕای ئەوەی دیلی ئۆكراینی تێدابوو.
بەهۆی تەقینەوەكەوە هەر 74 كەسی نێو فڕۆكەكە كوژران كە 65 سەربازی ئۆكراینی دیلیش لەگەڵیان بوون و لە ڕێگەدابوون بۆ ئەوەی بگۆڕدرێنەوە بە دیلەكانی جەنگ، هەر ئەو ڕۆژە ڕووسیا ئۆكراینای بە هۆكاری خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە تۆمەتبار كرد.
لێدوانی فەرمی: لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد بەڵگەیان لەبەردەستدایە، دەریدەخات سوپای ئۆكراینا هەفتەی ڕابردوو فڕۆكەیەكی گواستنەوەی سەربازیی ڕووسی ئێل – 76 ی بە مووشەكی پاتریۆتی دروستكراوی ئەمریكا خستە خوارەوە.
"ئەو پارچانەی لە شوێنی ڕووداوەكە دەستیان بەسەردا گیراون، بەپێی تایبەتمەندیی و دیزاینەكانیانن، توخمە پێكهاتەییەكانی مووشەكی دژە فڕۆكەی MIM-104Aی پاتریۆتی ئەمریكین كە لەلایەن كۆمپانیاكانی ڕایتیۆن و هیوزەوە پەرەی پێدراوە و دروستكراوە".
لەلایەكی دیكەوە: كیێڤ نە پشتڕاستی كردووەتەوە و نە ڕەتیكردووەتەوە كە فڕۆكەكەی خستبێتە خوارەوە، بەڵكو داوای وردەكارییەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیای كردووە و داوای لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی دەكات.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی لێكۆڵەران گرتە ڤیدیۆییەكی ئەندامی جەستەی كوژراوەكانیان بڵاوكردووەتەوە كە سەلمێنراوە ئەوانەی لەنێو فڕۆكەكەدا بوون كارمەندی سەربازی ئۆكراینابوون.
لیژنەكە پشتڕاستی كردووەتەوە بەڵگەنامە و ناسنامەی ئۆكراینا و ئەندامەكانی جەستەی تاتۆكراویان، لە شوێنی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە لە نزیك سنووری ئۆكرانیا دۆزیوەتەوە و دەیان بەڵگەی دیكەیان لایە دژ بە ئۆكراینا و ئەمریكا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار