ماکرۆن سەردانی ئەڵمانیا دەکات

شەیری بکە لە:
ماکرۆن سەردانی ئەڵمانیا دەکات

ساتی گەیشتینی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و هاوژینەکەی بۆ ئەڵمانیا و لە لایەن بەرپەسانی یەکەمی ئەو وڵاتە پێشوازیان لێکرا، وێنە: DW

ئاڤا نیوز 

 

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی ئەڵمانیای کرد و لەگەڵ ئۆڵاف شۆلتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە؛ سەردانەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارە چەندین بابەتی تیا تاوتوێ بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆکێکی فەڕەنسایە بۆ ئەڵمانیا لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا. هەر بۆیە بە تەشریفاتی سەربازی پێشوازی لە ماکرۆن کرا. ئەڵمانیا و فەڕەنسا دوو هێزی گەورەی یەکێتیی ئەوروپان کە سەبارەت بە زۆر پرسی وەک بەرگری و ئابووری تێڕوانینی جیاوازیان هەیە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت. هەردوو لا دەیانەوێت ڕێگە لە پەرەسەندنی تەوژمی ڕاستڕەوی توندڕەو لە ئەوروپا بگرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ