حوسییەکانی یەمەن زیاتر لە 100 بەندکراو ئازاد دەکەن

شەیری بکە لە:
حوسییەکانی یەمەن زیاتر لە 100 بەندکراو ئازاد دەکەن

وێنەی یەکێک لەو بەندکراوانەی کە لە لایەن حوسییەکانەوە ئازادکراوە، قاچی دایکی ماچ دەکات. وێنە: رۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

حوسییەکانی یەمەن، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بە ناوی 'دەستپێشخەریی مرۆیی یەکلایەنە'، 113 بەندکراویان لە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە ئازاد کرد. 

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر مورتەدا، سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری بەندکراوەکان ڕایگەیاند، لێخۆشبوونەکە ئەو سەربازانەی حکومەتی گرتووەتەوە کە لە بەرەکانی شەڕ دەستگیر کراون، بەڵام دۆخی تایبەتیان هەبووە وەک "نەخۆشی، برینداری و پیری".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی یەمەنی، کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ددانپێدانراوە، ڕایگەیاندووە، ئازادکراوەکان سەرباز نەبوون و کەسی سڤیل بوون لە ماڵ، مزگەوت و شوێنی کارەکانیان لە لایەن حوسییەکانەوە ڕفێنرابوون. 

 

بۆچی گرنگە؟ نزیکەی 10 ساڵە شەڕی نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن بەردەوامە. ئەم هەنگاوەی حوسییەکان دەبێتە ڕێکارێکی باش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی یەمەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: