سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە داڤۆس، بڕیار درا لە نێوان هەردوولا کۆڕبەندێکی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە لە 27 و 28ـی مانگی ئەیلوول گەورەترین کۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەولێر و دەوحە بەڕێوە بچێت.
بۆچی گرنگە: قەتەر یەکێکە لە وڵاتە کاریگەر و پێشکەوتووەکان لە کەرتی وەبەرهێنان و بازرگانی، لەم کۆڕبەندە هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەبەرهێنەر و بازرگانەکانی ئەو وڵاتە بێنە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وەبەرهێنان و کاری بازرگانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆڕبەندەکەدا وەبەرهێنەرەکانی قەتەر و هەرێمی کوردستانی بەشداری دەکەن و ڕاگۆڕینەوە و ڕاوێژ و هەماهەنگی دەکەن لەو بوارەدا، سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەردەگیرێت.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2024 لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران بارزانی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بەرهەمی ئۆرگانیکی جووتیارانی کوردستان بۆ قەتەر کردەوە .
باکگراوند: هەر لە داڤۆس لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی قەتەر سەردانی ماڵی کوردستانی کرد و لەگەڵ وەبەرهێنەرە کوردییەکان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر کۆبوونەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری تایبەتی مەسرور بارزانی لە مێپس 2024 بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو