بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی غاز لە كینیا سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 300 كەسی دیكەش بریندارن
- هەواڵ
- 2 شوبات
ئاڤا دیجیتاڵ
لە شاری نایرۆبی پایتەختی كینیا تانكەرێكی غاز تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 300 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە منداڵێك لەنێو ئەو سێ كەسەدایە كە بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی غاز لە شوێنێكی پیشەسازی لە نایرۆبی گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسحاق مواورا، گوتەبێژی حكومەتی كینیا ڕایگەیاند "بارهەڵگرێك كە غازی هەڵگرتبوو لە شارۆچكەی ئیمباكاسی لە دەوورووبەری كاتژمێر 11:30 تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 222 كەسی دیكەش بریندار بوون".
"خانووبەرە و شوێنە بازرگانییەكان و ئۆتۆمبێلەكان لەو ناوچەیەدا زیانیان بەركەوتووە، هێشتا لێكۆڵینەوە لە هۆكاریی ڕووداوەكە دەكرێت".
لەلایەكی دیكەوە: وێسلی كیمێتۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیمباكاسی ڕایگەیاند " تا ئێستا بەهۆی تەقینەوەكەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان منداڵە ، 300 كەسی دیكەش برینداربوون".
"ئاگرەكە لە چەندین خانوو و شووقەی ناوچەكەدا بڵاوبووەتەوە و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەدرێت". بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیمباكاسی وای گوتووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی بەشێك لە میدیاكان زۆرێك لە بریندارەكان برینەكانیان هەستیارە و دۆخیان باش نییە، لانیكەم 25 منداڵیش لەنێو 222 بریندارەكاندان.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
- عێراق
- 55 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر