دوورگەیەکی ژاپۆن پشیلەکانی لە دانیشتووانەکەی زیاترە

شەیری بکە لە:
دوورگەیەکی ژاپۆن پشیلەکانی لە دانیشتووانەکەی زیاترە

دوورگەی تاشیرۆجیما

ئاڤا نیوز

 

لە دوورگەیەکی بچووکی کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن، ژمارەی پشیلەکان نیو هێندە لە ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکە زیاترە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورگەی تاشیرۆجیما، یان دوورگەی پشیلە، زیاتر لە 100 پشیلە و نزیکەی 50 کەسی تێدا دەژین.

 

هۆکارە زانراوەکان: پێشتر ئەو دوورگەی تاشیۆرجیما بە بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم بەناوبانگ بووە کە قوماشی ئاوریشمیان لێ دەردەهێنا، جووتیارانیش بۆ دوورخستنەوەی مشک و پاراستنی کولەکەی کرمی ئاوریشم لە مێشوولە پشیلەیان بەخێو کردووە و هەر لەبەر ئەمەش ژمارەی پشیلەکان بەپێی کات زیادیکردووە. دانیشتوانی دوورگەکە پێیان وایە پێدانی خۆراک بە پشیلەکان دەبێتە هۆی هێنانی سامان و بەختەوەری بۆیان.

 

زانیاریی زیاتر: هەر کەس سەردانی ئەو دوورگەیە بكات، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ئامێرەکانی گواستنەوە بەكاربهێنێت و تەنیا دەبێت بەپێ گوزەر بەناو دوورگەكەدا بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان