بەریتانیا پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە کوردەکان دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە کوردەکان دەست پێ دەکات

کۆمەڵێک پەنابەر لە کەنارەوانی کەناڵی ئینگلیز. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

سکرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک پەنابەری کورد بە زۆرەملێ بلیتی فڕۆکەیان پێدراوە  و  لە چەند ڕۆژی ئایندە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای بەیاساییکردنی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا، پڕۆسەی دەستگیرکردنی پەنابەران لە هۆتێل و لەکاتی سەردانی پۆلیس دەستی پێ کردووە و لە ڕۆژی دووشەممەوە پەنابەرانی کورد دیپۆرت دەکرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ڕۆژی دووشەممە سێ پەنابەری کورد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، ئەگەر پڕۆسەکە سەربگرێت ئەوا سەرجەم ئەو پەنابەرانەی دەستگیر کراون دیپۆرت دەکرێنەوە."

 

ژمارەکان وادەڵێن: لە دوو گرتووخانەی بەریتانیا نزیکەی 65 پەنابەر دەستگیر کراون، یەکێکیان 42 پەنابەر و ئەوەی دیکەیان 20 پەنابەری لێیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی دووشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق هاوشان لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی دیکە، ڕێپێوانێک بۆ بەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە ساز دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان