پێشەوا هەورامانی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا "دەستخۆشی" لە حکومەت کردووە

شەیری بکە لە:
پێشەوا هەورامانی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا "دەستخۆشی" لە حکومەت کردووە

ئاڤا دیجیتاڵ

 

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پێزانین و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان. 

 

وێنە گەورەکە: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا نیگەرانە لە پاشکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان"، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە دانیشتنە فەرمییەکان لە کۆنسوڵخانە پێزانینییان هەبووە بۆ کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکان. 

 

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا گوتی: "هەژماری فەرمی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نیگەرانیی خۆی لە پاشەکشێی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، لەکاتێکدا بەپێی دوایین ئاماری سەنتەری میترۆ ڕێژەی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان لەماوەی ساڵێکدا لە 42% کەمی کردووە، هەروەها لە دانیشتنە فەرمییەکان بەڕێزان لە قونسوڵخانە پێزانینییان هەبووە بۆ کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکان و دەستخۆشییان بۆ حکوومەت هەبووە لەمبارەیەوە".


ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ لە ساڵی 2023دا، 249 پێشێلكاری بەرامبەر 247 رۆژنامەنووس ئەنجامدراون کە ئەمانەن:

 

-       رێگریكردن و جیاكاری: 134 جار

-       دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان: 38 جار

-       دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان: 37 جار

-       هێرش، هەڕەشە و سووكایەتی : 27 جار

-       دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی: 5 جار

-       هێرشی ئەلكترۆنی: 4 جار

-       شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی: 2 جار

-       هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان: 2 جار

 

باکگراوند: ساڵی 2022 ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی 431 پێشێلکاریی بوونەتەوە، بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 42% کەمی کردووە کە 249 پێشێلکاریی بووە. ساڵی 2022 ڕۆژنامەنووسان 64 جار دەستگیرکرابوون و بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 42% کەمی کردووە کە لەو ساڵەدا 37  ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: