کۆمیسیۆن: دەتوانین لە مانگی 10 سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکەین

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: دەتوانین لە مانگی 10 سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکەین

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئامادەیە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاوەڕێی دیاریکردنی وادەیەک دەکات.


وێنە گەورەکە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆمیسیۆن دەکات بۆ ئەوەی بە نووسراو ئاگاداریان بکاتەوە کە ناتوانن لە 10-6 سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکەن و ئینجا وادەیەکی نوێ دیاری دەکەن. کۆمیسیۆنیش دەڵێت: خشتەی کارەکانمان ئامادەیە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەنێو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "خشتەی ئامادەسازییەکانی کۆمیسیۆن ئامادەیە و چاوەڕێین سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێ دیاری بکات، ئێمە دەتوانین لە مانگی 10ـی ئەمساڵ سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکەین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 22-05-2024، بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ماوەی كاركردنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ 06-01-2025 درێژ کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان