ماوەی كۆميسیۆن درێژ كرایەوە

شەیری بکە لە:
ماوەی كۆميسیۆن درێژ كرایەوە

چەند کارمەندێکی کۆمسیۆن لەکاتی هەژمارکردنی دەنگ

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دا، بەوەش ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆن درێژ کرایەوە.


وێنە گەورەکە: درێژکردنەوەی ماوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە، چونکە ماوەی یاسایی کارکردنی کۆمیسیۆن لە 07-07-2024 تەواو دەبێت.


لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەگوێرەی هەمواری دووەمی یاساکە کە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، ماوەی كاركردنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ 6-1-2025 درێژ كرایەوە".


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەم نزیکانە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆ دەبێتەوە، وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ