بۆڵتن سەبارەت بە گەڕانەوەی ترەمپ هۆشداریی دەدات

شەیری بکە لە:
بۆڵتن سەبارەت بە گەڕانەوەی ترەمپ هۆشداریی دەدات

جۆن بۆڵتن

ئاڤا دیجیتاڵ


راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، سەبارەت بە دووبارە هەڵبژاردنەوە و گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هۆشداریی دەدات. ئەو دەڵێت بە گەڕانەوەی ترەمپ سەرۆکەکانی رووسیا و چین خۆشحاڵ دەبن. 


چیرۆکی سەرەکی: جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەڵێت "دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ستراتیژییەتێکی روونی نیە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک لەوانەیە لە ناتۆ بکشێتەوە، پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا سنووردار بکات، هانی چین بدات بۆ گەمارۆدانی تایوان و بە گشتی بە دوای دوورەپەرێزییەوە دەبێت". 


زانیاری زیاتر: بۆڵتن ئەم گوتانەی لە چاپی نوێ و هەموارکراوی کتێبەکەی خۆیدا نووسیون، لە کتێبەکەدا هێرش دەکاتە سەر ترەمپ و "بە کەسێکی زۆر خۆویست  وەسفی دەکات بە جۆرێک نەیارە کەسییەکانی خۆی سزا دەدات و لەگەڵ دوژمنەکانی لە رووسیا و چین پەیوەندی درووست دەکات". 


" ترەمپ هیچ فەلسەفەیەکی سیاسی یان دیدگایەکی سیاسیی هاوئاهەنگی نیە ، شایستەی سەرۆکایەتی نیە  و  ئەگەر چوار ساڵی یەکەم ترەمپ خراپ بوو، چوار ساڵی دووەم خراپتر دەبێت ". بۆڵتن وای نوسیوە.


بە گوتەی بۆڵتن " ترەمپ دەیەوێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە، بۆیە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی وڵات ئەوا لەوانەیە بەشی زۆی کاتەکەی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا بۆ تۆڵەسەندنەوە بێت ، ئەو زیاتر بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە ، شی جین پینگی سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا کێبڕکێیانە لە سەر ئەوەی کە کامیان بە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا خۆشحاڵتر دەبن ". 


باکگراوند: بۆڵتن ساڵی 2020 کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی بە ناونیشانی (ئەو ژوورەی کە شتی تێدا روویدا) چاپ و بڵاو کردەوە. کتێبەکە باس لە 17 مانگی کارکردنی  دەکات کە بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ