تێليسکۆپی جەیمس وێب کۆمەڵێک وێنەی نوێی بۆشایی ئاسمان بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
تێليسکۆپی جەیمس وێب کۆمەڵێک وێنەی نوێی بۆشایی ئاسمان بڵاو دەکاتەوە

ئاڤا دیجیتاڵ


تێليسکۆپی جەیمس وێب، کۆمەڵێک وێنەی نوێ بڵاو دەکاتەوە کە زانیاریی ورد سەبارەت بە ژمارەیەک کاکێشان لە خۆ دەگرێت ، ئەم وێنانە دەبنە سەرەداوی نوێ سەبارەت بە درووستبوونی ئەستێرەکان. 


چیرۆکی سەرەکی : تێليسکۆپی بۆشایی ئاسمانیی جەیمس وێب وێنەی نوێ و پڕ لە زانیاریی 19 کاکێشان کە لە کاکێشانی رێگای شیرییەوە نزیکن دەگرێت ، وێنەکان لەلایەن ژمارەیەک زانا بڵاوکراونەتەوە کە لە پڕۆژەیەکی چاودێریی بۆشایی ئاسمان بە ناونیشانی “فیزیا بە روونیی لە کاکێشانە نزیکەکان - PHANGS  “کار دەکەن. 


زانیاری زیاتر: لە ناو کاکێشانەکاندا، نزیکترینیان ناو نراوە (NGC5068) و نزیکەی 15 ملیۆن ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە. دوورترینیشیان ناونراوە (NGC1365) و نزیکەی 60 ملیۆن ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورەوە.


باکگراوند: تێليسکۆپی جەیمس وێب سالی 2021 بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا و ساڵی 2022 دەستی بە کۆکردنەوەی داتا کرد. زانایان لەو باوەڕەدان وێنە و داتاکانی ئەم تێليسکۆپە تێگەیشتنی مرۆڤی سەبارەت بە گەردوون گۆڕیوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان