جوتیارانی ئەوروپا بە تراكتۆرەكانیانەوە خۆپیشاندان فراوانتر دەكەن

شەیری بکە لە:
جوتیارانی ئەوروپا بە تراكتۆرەكانیانەوە خۆپیشاندان فراوانتر دەكەن

ئاڤا دیجیتاڵ

 

خۆپیشاندانی جوتیاران لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و تا دێت فراوانتر دەبێت ، خۆپیشاندەران لە هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا و ئیتاڵیا بە تراکتۆرەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و چەندین رێگای سەرەکی شارە گەورەکانیان داخست. 


چیرۆکی سەرەکی: جوتیارانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەوروپا ناڕازین ، ئەوان لەو باوەڕەدان ئەم سیاسەتانە خزمەت بە جوتیاران ناکەن ، هەر بۆیە خۆپیشاندان دەکەن و رێگاکان دادەخەن، جوتیاران لە دژی نزمیی بەرهەمە هاوردەکراوەکان و بەشێک لە یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پاراستنی ژینگە خۆپیشاندان دەکەن کە بە رێگر لە بەردەم کاری خۆیانی دەزانن. 


وردەکاریی زیاتر: سەندیکای گشتیی جوتیاران لە بەلجیکا داوای لە ئەندامەکانی کردووە بچنە ریزی خۆپیشاندەرانەوە، هاوکات لە ئیتاڵیاش خۆیشاندانەکان زیاتر بوون و چەندین ناوچەی دیکەیان گرتووەتەوە. فەڕەنسا، گەورەترین بەرهەمهێنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە و لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاتر کەتووەتە ژێر کاریگەریی خۆپیشاندانەکانەوە ، هاوكات جوتیاران لە هەریەکە لە هۆڵەندا، ئەڵمانیا، رۆمانیا، پۆڵەندا و ئیسپانیا ناڕازین و لەو وڵاتانەش خۆپیشاندان دەستی پێکردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندەران لە بەلجیکا کۆمەڵێک دروشمیان لە سەر تراکتۆرەکانیان نووسیبوو، لەوانە "ئێوە بۆ ماوەیەک وەزیرن، ئێمە تا هەتایە جووتیارین" ،  "بەبێ جوتیاران نان و گۆشت و پەتاتەی سوورکراوەتان نابێت". 


باکگراوند: لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا دەستی پێکردووە، یەکێتیی ئەوروپا سنوورداری و گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە لابرد ، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی بەرهەمی هاوردە لە وڵاتی ئۆکرایناوە و دابەزینی نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و لە زیانی جوتیارانی وڵاتانی ئەوروپا  شكایەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان