سەرۆكی پێشووی پاكستان و هاوژینەكەی بە 14 ساڵ بەندكردن سزادران

شەیری بکە لە:
سەرۆكی پێشووی پاكستان و هاوژینەكەی بە 14 ساڵ بەندكردن سزادران

عیمران خان و هاوژینەكەی

ئاڤا دیجیتاڵ


سەرۆكوەزیرانی پێشووی پاكستان و هاوژینەكەی بە 14 ساڵ بەندكردن سزا دران ، ئەوان تۆمەتباركرابوون بە فرۆشتنی دیارییەكانی دەوڵەت بەشێوەیەكی نایاسایی، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا  ئەمە سێیەمین جارە سەرۆكوەزیرانی پێشووی پاكستان تاوانبار دەكرێت. 


چیرۆكی سەرەكی : عیمران خان، سەرۆك وەزیرانی پێشوو و بوشرا خانیی هاوژینی، لەلایەن دادگەیەكی پاكستانەوە بە 14 ساڵ بەندكردن سزادران. ئەوان تۆمەتبار كرابوون بەوەی كە لە ماوەی سەرۆكوزیرییدا، لە نێوان ساڵانی 2018-2022، بە بەهای 140 ملیۆن رۆپیە، كە دەكاتە نزیكەی 500 هەزار دۆلار، دیاری دەوڵەتیان لە دوبەی فرۆشتووە. بە گوێرەی لیستێك كە وەزیری هەواڵگریی پێشووی پاكستان بە دادگەی داوە، لە ناو دیارییەكاندا  "بۆن، خشڵ و حەوت كاتژمێر هەبوون كە شەش دانەیان لە براندی رۆڵێكس " بوون.


لێدوانی فەرمی: پارتی تەحریكی ئینسافی پاكستان، كە پێشتر عیمران خان رێبەرایەتیی دەكرد، ڕاگەیێندراوێكی  بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە "جگە لە 14 ساڵ بەندكردن، عیمران خان سزا دراوە بەوەی كە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە وەرگرتنی هەر پۆستێكی دەوڵەت بێبەش بكرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش عیمران خان بە تۆمەتی دزەپێكردنی نهێنییەكانی دەوڵەت بە 10 ساڵ بەندكردن سزا درا بوو. 


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تیمی میدیایی عیمران خان هەموو تۆمەتەكانیان رەتكردووەتەوە و رایانگەیاندووە  "عیمران خان هیچ كارێكی پێچەوانەی یاسای نەكردووە و ئەوەشیان گوتووە كە ئەمڕۆ ڕۆژێكی رەشە لە مێژووی سیستەمی دادوەریی پاكستاندا".

شەیری بکە لە: