ئەمریكا سزای دارایی بەسەر دوو كۆمپانیای نزیك لە حیزبوڵلای لوبناندا سەپاند
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەمارۆی دارایی بەسەر چەند كۆمپانیایەك كە بنكەكانیان لە لوبنان و توركیایە سەپاند، بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ حیزبووڵڵای لوبنان هەیە.
چیرۆكی سەرەكی : لە چوارچێوەی سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا بۆ سەر تۆڕی دارایی حیزبوڵڵای لوبنان كە نزیكە لە ئێران ، ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای بەسەر دوو كۆمپانیادا سەپاند، كە بنكەی یەكێكیان لە لوبنان و ئەوی دیكەیان لە توركیایە بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: " ئێران بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی داهات لە چالاكییە بازرگانییە نایاساییەكان كە پارەی تیرۆر و چالاكییە ناسەقامگیركەرەكانی ناوچەكە دابین دەكەن." ئەمە گوتەی مات میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە.
لەلایەكی دیكەوە: بەگوتەی بەرپرسێكی دیكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ، ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی وەزارەتەكە جەخت لەسەر ئیرادەی ئەمریكا دەكاتەوە بۆ ڕێگریكردن لەو گرووپە تیرۆریستییانەی بە وەكالەت چالاكی دەكەن دەشڵێت "سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتیی دەقۆزنەوە بۆ دابینكردنی بوودجەی چالاكییە تیرۆرستییەكانیان".
زانیاریی زیاتر: "ئەم لایەنانە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار داهاتیان لە فرۆشتنی كاڵا ئێرانییەكان بەدەستهێناوە، لەنێویاندا بە حكومەتی سووریا." وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمەی راگەیاندووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا پێی وایە "فرۆشتنی ئەو كاڵایانە سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ دابینكردنی بوودجەی ئەو گروپە تیرۆرستییانە و هۆكارێكن بۆ بەردەوامیدان بە چالاكاییەكانی حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ئێران و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكە لە سەرتاسەری جیهان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوی ئەو كۆمپانیایانەی لە لیستی سزاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكادا هاتوون بریتین لە كۆمپانیای (میرا ئیخراجات ئیتلاعات پترۆڵ كە بنكەكەی لە توركیایە، هەروەها كۆمپانیای یارا ئۆفشۆر سەیل و كۆمپانیای هایدرۆ كە بنكەكەیان لە لوبنانە.
باكگراوند: رۆژی 29-1-2024 بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن کرایە ئامانج، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 40ی دیکەش بریندار بوون، ئەمریکا میلیشاکانی سەر بە ئێرانی تۆمەتبارکرد لەو هێرشە و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار