گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەموو ساڵێک تەپ و تۆزی مەڕ و ماڵات لە باشوور و ناوچەکانی گەرمیانەوە بەرەو قوڵایی هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکەوێت، لە کۆتا مانگی بەهار تا دوایین رۆژەکانی پاییز لە مەزراکان دەلەوەڕێن و لەگەڵ وەرزی زستان دەیانبەنەوە، بە جۆرێک کە لە ناوچەکانی پێنجوێن بەو مەڕانە دەڵێن "مەڕی گەشتیاری".
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ساڵە لە ناوچەی میشیاوی پێنجوێن، گەڵاجاڕەکان دەدرێت بەو خاوەن مەڕ و ماڵاتانەی کە ئاژەڵەکانیان لە باشوورەوە دەهێنن، خاوەن گەڵاجاڕەکان حەقی پوشانەیان لێ وەردەگرن و ئەوانیش مەڕەکانیان ئەو ماوەیە لەوێ دەلەوەڕێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو بە هۆی رێگریکردنی رێکخراوەکانی ژینگە پارێزی، لە سنووری پێنجوێن ڕێگە نەدرا ئاژەڵداران ماڵاتەکانیان بە پێ بهێنن و ئەوان ناچار بوون بە ئۆتۆمێلی گەورە بیانگوازنەوە بۆ ناوچەی میشیاو کە ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەتە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: من ئاگاداری ئەوە نیم ئەو بابەتە زیاتر پەیوەستە بە لقی کشتووکاڵی قەزا و ناحیەکانەوە، هەتا ئیستە کەس راپۆرتی بۆ ئێمە نەناردوە کە باس لە دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بێت بە مەبەستی لەوەڕاندن.
زانیاریی زیاتر: لە بازاڕەکانی هەرێم کێشەی گۆشتی سوور هەیە، هەموو تاکێک ساڵانە 14.4 کیلۆ گۆشتی سووری دەوێت و ساڵانە پێویستمان بە 88 هەزار تەن گۆشت هەیە بۆ پڕ کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی ئابووری بۆ پێویستی مانگانە
ئەنجوومەنی ناوبراو هەموو مانگێک پێویستی ئابووری خۆی دەخاتە ڕوو، پێشتر بە پێی پێویستی ئەنجوومەنی ئابووری بڕیار لە سەر هاوردەکردنی گۆشتی سوور دەدرا، بەڵام لە دوای ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بڕیارەکەش بۆ دوو مانگ بوو، بەربەستەکان لەسەر هێنانی ئاژەڵ هەڵگیراوە، لە بەر ئەوەی ئەو کۆمپانیانە دەستکراوە بن لە هێنانی گۆشتی ئاژەڵ بۆ بازاڕەکانی هەرێم و لێرەشەوە بۆ شارەکانی دیکەی عیراق.
عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی لە سەر یەک سفرە نان دەخۆن
هەڵگرتنی ئەم لەمپەرە لەسەر هێنانی گۆشتی سوور وایکرد، بازاڕەکانی خواروی عێراق جوڵەی تێ بکەوێت، عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی لە سەر یەک سفرە نان دەخۆن ، هەر هەڵاواسانێک لە خوارەوە دروست بێت کاریگەری لە سەر بازاڕەکانی هەرێمیش دەبێت.
زانیاریی زیاتر
ئاژەڵدارەکانی هەرێمی کوردستان ناتوانێ پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، لە سەدا ٥٥% پێداویستیەکانی هەرێم لە دەرەوە دێت و ئەمەش کۆمەڵێک گرفتی بۆ هەرێمی کوردستان دروستکردوە کە گرفتی سەرەکی گرانی نرخی گۆشتی سوورە.
هاوردەکردن
لە هەموو وڵاتانی دونیا گۆشتی سوور هاوردە دەکرێت بە مەرجێک ئەو وڵاتە نەخۆشی تیدا نەبێت، ئەگەر ئاژەڵی هەر وڵاتێک یەک نەخۆشی تێدا دەرکەوێت رێگەی پێ نادرێت بێتە ناو هەرێم، بۆ نموونە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە ڕووسیا بە هۆی نەخۆشیەوە ڕێگەی پێنادرێت.
هۆکارە جیهانییەکان بۆ گران بوونی ئاژەڵ
قۆناغی کۆرۆنا
لە سەردەمی کۆرۆنا، کارگەکان لە کار کەوتن، بابەتی خواردەمەنی و دانەوێلە و بەروبووم پاشەکشێی بە خۆیەوە بینی، لەو سەردەمەدا خەڵک هەمووی بوو بە بەکاربەر، ئەوەش وایکرد کەموکوڕی کەوتە بازاڕەوە، هەندێک کەرەستەی خۆراکی هەیە دەتوانرێت زوو پڕ بکرێتەوە واتە سووڕی دروستکردنەوەی خێرایە. بەڵام سوڕی دروستبوونەوەی ئاژەڵ قورسترە. بۆ دروستبوونی بەرهەمی گۆشتی سوور دەبێ دووساڵ چاوەڕێ بکەی، لەبەر ئەوەی زاو و زێ لە ئاژەڵەکاندا کەمە وەک مریشک نییە، لە ئاژەڵەکاندا یەک بە نیوە، لە بەر ئەوەی زاوزێکان لە سەدا پەنجای نێرە و لەسەدا پەنجای مێیە، هەموو یاساکانی دونیا رێگە بە سەربڕینی ئاژەڵی مێ نادات، لە بەر ئەوەی بەرهەمهێنەرە.
هۆکاری دووەم
گەورەترین وڵاتی هەناردەکەری گۆشتی سوور بەرازیلە، وڵاتی چین گرێبەستی لەگەڵ ئەو وڵاتە کردووە و بەردەوام پێویستی بە گۆشتی سوورە.
وشکەساڵی
لە هەموو دونیا هۆکارەکانی وشکەساڵی دەرکەوتووە، تەنانەت لە وڵاتە ئەوروپییەکان، وشکەساڵی وایکردووە کە لەوەڕگای سرووشتی کەم بێتەوە، کاریگەری وشکەساڵی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش بە دیاریکراوی دەرکەوتووە.
گواستنەوە
ئاژەڵەکان بە کەشتی گەورە و زەبەلاح دەگوازرێنەوە، بە حوکمی گرانبوونی نرخی نەوت کرێی گواستنەوەی ئاژەڵ گران بووە.
تێچووی بەرهەم هێنان
پێش کۆرۆنا یەک تەن جۆ بە 250 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا 550 هەزار بۆ 600 هەزاررە، سەدا حەفتای تێچووی گۆشتی سوور دانەوێڵەیە، ئەگەر بتەوێ نرخی یەک کیلۆ گۆشت بزانی دەبێ بزانی دانەوێڵە بەچەنده.سەرەڕای ئەوەی کە دانەوێڵە و مەوادی عەلەفی بە دۆلار هاوردە دەکەی بۆ ئەوەی ئاژەڵەکان بەکاری بهێنن، ئەمەش بارگرانی ترە بۆ سەر بازاڕەکانی هەرێم.
هۆکارەکانی گرانبوونی گۆشتی سوور
ناوخۆیی
هاوردەکردنی گۆشت بە دۆلار و فرۆشتنەوەی بە دینار، ئاژەڵی زیندوو بە دۆلار هاوردە دەکرێت، گرانبوونی نرخی گۆشت لە دونیا و هێنانی بە دۆلار هێندەی دیکە بارگرانی بۆ دانیشتوانی هەرێم دروستکردووە، ئەگەر جاران گۆلکێک بە هەشت سەد دۆلار دەکڕدرا ئێستا بە هەزار دۆلارە لە لای ئێمەش گۆشت بە دینار دەخرێتە بازاڕەوە. ئەگەر بەراورد ئەم نرخە لەگەڵ بازاڕەکانی جیهان بکەین بۆ گۆشتی سوور ئەوەندە گران نەبووە، گۆڕانکاری دۆلار بەرامبەر دینار بۆ هەر کیلۆیەک گۆشت سێ هەزار دینارە، هەموو ئەم هۆکارانە وایکردووە کە نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەموو دونیا و کوردستانیش بە تایبەت گران بێت.
ئەم بابەتە بۆچی گرنگە؟
گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەرە، بە پێی ئەو ئامارەی لەسەرەوە باسکراوە هەموو هاووڵاتییەک ساڵانە لە نێوان 14 بۆ 15 کیلۆ گۆشت بەکار دەهێنێت، بەڵام لە گەڵ ئەوەش هەرێمی کوردستان ناتوانێt پێداویستی بازاڕەکانی خۆی پڕ بکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدا وڵاتێکی وەک ئێران رێگە نادات کە ئاژەڵی وڵاتەکەی خۆی هەناردە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 54 خولەک لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟