عێراق لەڕووی گەندەڵییەوە لەسەر ئاستی جیهان لەكۆی 100 خاڵ تەنیا 23 خاڵی بەدەستهێناوە

شەیری بکە لە:
عێراق لەڕووی گەندەڵییەوە لەسەر ئاستی جیهان لەكۆی 100 خاڵ تەنیا 23 خاڵی بەدەستهێناوە

ئاڤا دیجیتاڵ


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی، عێراق لەڕووی گەندەڵییەوە لەکۆی 180 وڵات لە پلەی 154 دایە و بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، عێراق لەکۆی 100 خاڵ تەنیا 23 خاڵی بەدەستهێناوە.


چیرۆکی سەرەکی: عێراق له‌کۆی 100 خاڵ 23 خاڵی له‌ ڕیزبه‌ندی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ستهێناوە.


لێدوانی فەرمی: ئه‌مرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 31-01-2024، ڕێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی ڕاپۆرتی ساڵی 2023ـی له‌باره‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی وڵاتان بڵاوکرده‌وه‌ و ئاشکرای کردووە "عێراق بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک ته‌نیا 23 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ پله‌ی  154دایه‌ له‌کۆی 180 وڵاتی جیهان".

 

زانیاریی زیاتر: دانیمارک بە 90 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت، سۆماڵ و باشووری سوودان و ڤه‌نزوێلا و سووریا لە ئاستی شه‌فافیه‌ت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خراپترین وڵاتن. 


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: له‌سەر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیمارات به‌ 68 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌مه‌ و قه‌ته‌ریش 58 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: