سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزیری ناوخۆ و مانگی سوور بۆ هاوکاریکردنی ئێران ڕادەسپێرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزیری ناوخۆ و مانگی سوور بۆ هاوکاریکردنی ئێران ڕادەسپێرێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرای عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆ و مانگی سووری عێراق ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی هاوكاربن لە گەڕان بەدوای فڕۆكە ونبووەکەی سەرۆككۆماری ئێران.

 

بۆچی گرنگە؟ دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر هێشتا پرۆسەی گەڕان بەدوای هەلیکۆپتەرە ونبووەکەی سەرۆکۆماری ئێران بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی بەنداوێک دەکەنەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ تەورێز، "لەبەر خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ناچار بوو بەر لە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست بنیشێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سووری عێراقی و تەواوی لایەنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرێت هەموو تواناکانیان بخەنەڕوو کە لەبەردەستدان ئەوەی هاوكاربن لە گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆككۆماری ئێران کە لە باکووری ئێران بێسەروشوێنە".

شەیری بکە لە: