فیلمێکی کوردی بەشداریی ئۆسکاری ئاسیا دەکات

شەیری بکە لە:
فیلمێکی کوردی بەشداریی ئۆسکاری ئاسیا دەکات

پۆستەری فیلمی will he

ئاڤا نیوز

 

بەهیاد بەهمەنی، فیلمسازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فیلمی (will he) بەشداریی 20ـەمین فێستیڤاڵی زانکۆیی کۆریای باشوور دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: مانگی حەوت گرینگترین فێستیڤاڵی ئاسیا بە ناوی "ئۆسکاری ئاسیا" لە کۆریای باشوور بەڕێوە دەچێت، 2000هەزار فیلم ناوی تۆمار کراوە و لێژنەی دادەوەران 190 فیلمیان هەڵبژاردووە. یەکێک لەوانە (will he) ـە، کە لە نووسین و دەرهێنانی بهیاد بەهمەنی فیلمسازی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

 

زانیاری زیاتر: فیلمەکە باسی گیتار ژەنێک دەکات، کە لە سەردەمی گەنجی پشتگوێ خراوە و کێشەی زۆر و هەژاری تووشی ماددەی هۆشبەری دەکات و دەکەوێتە سەر شەقامەکان.

 

باکگراوند: بەهیاد بەهمەنی ساڵی 2005، لە پارێزگای سنە لەدایک بووە و وەک فیلمسازێک بە چەندین بەرهەم لە فێستیڤاڵەکان بەشداری کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ