بە درۆن بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران دەگەڕێن

شەیری بکە لە:
بە درۆن بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران دەگەڕێن

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

 

کاتژمێر 4:00 ئەمڕۆ 19-4-2024 بە کاتی هەولێر، کۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی تێدابووە، تووشی ڕووداو بوو.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئاشکرای دەکات هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران تووشی ڕووداوێک بووە، بەڵام سەرۆککۆمار خۆی سەلامەتە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای شوێنەکەیدا دەگەڕێن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی فریاگوزاریی مانگی سوور ڕایگەیاند: "چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی چۆنییەتیی ڕووداوەکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون".

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئاشکرای کرد کە هەلیکۆپتەری سەرۆککۆمار توشی ڕووداوێک بووە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی سەرۆککۆمار دیار نییە.

شەیری بکە لە: