فەرەنسا سێ بەرپرسی سووریا بەبێ ئامادەبوونی خۆیان دادگایی دەكات

شەیری بکە لە:
فەرەنسا سێ بەرپرسی سووریا بەبێ ئامادەبوونی خۆیان دادگایی دەكات

دادگەیەکی پاریس- وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز 


بۆ یەکەمجار لە فەرەنسا، دادگاییکردنێک بۆ سێ بەرپرسی باڵای ڕژێمی سووریا لە دادگەی تاوانەکانی پاریس بەڕێوەدەچێت.


هۆکارە زانراوەکان: ئەو سێ بەرپرسە بە تۆمەتی هاوبەشیکردن لە ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی دوو سووری- فەرەنسی کە لە ساڵی 2013 دەستگیرکرابوون. دادگایی کران.


زانیاریی زیاتر: سێ بەرپرسەکە هەریەک لە  عەلی مەملوک، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی، جەمیل حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری هێزی ئاسمانی و عەبدولسەلام مەحمود، بەڕێوەبەری پێشووی لقی لێکۆڵینەوەی هەواڵگری هێزی ئاسمانی سووریان.


ئەمەش بزانە: دادگاییەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە وەڕگێڕانی زمانی عەرەبی تۆمار دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: