
حوسێن سەلاميی، فەرماندەی سووپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا دیجیتاڵ
حوسێن سەلاميی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا دەڵێت "ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام لە شەڕیش ناترسین".
چیرۆکی سەرەکی: لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سەربازەکانی ئەمریکا لە ئوردن، جۆ بایدن هەڵوێستی وەرگرت و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کرد، لە وەڵامی ئەم هەڕەشانەش فەرماندەی سووپای پاسدارانی ئێران دەڵێت "ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام لە شەڕیش ناترسین".
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلاميی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام لە شەڕیش ناترسین، ئەمریکاش باش دەمانناسێت و پێشتر تاقیانکردووینەتەوە کە چەند مەترسیدارین". ئەمە ئاژانسی ئیرنای فەرمی ئێران بڵاویكردووەتەوە.
سەلامی دەڵێت "هەندێکجار دوژمنان هەڕەشە دەکەن، تەنانەت لەم ڕۆژانەشدا گوێبیستی هەندێک هەڕەشەی ئەمریکا بووین، پێیان دەڵێین پێشتر ئێوە تاقیتان کردووینەتەوە و ئێمە یەکتر دەناسین، هەروەها هیچ هەڕەشەیەک بەبێ وەڵام نامێنێتەوە".
باكگراوند: ئەم قسانەی سەلاميی دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا دێت لەدوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی زیاتر لە 40 سەربازی دیکە لە هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن لە نزیک سنووری سووریا، لە کاتێکدا واشنتۆن ئەو گرووپانەی تۆمەتبار کرد کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار