دادگەی فیدڕاڵی عێراق- AFP
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لەبارەی سێ تەوەر کۆ ببێتەوە، کە تەوەرێکیان پەیوەست بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی سێشەممە 21-05-2024 دواخرا.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی عێراق، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی بەسەر چوار بازنە دابەش کردووە، لە دابەشکردنیدا پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە لەبری ژمارەی دانیشتووان، لە سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانیدا داواکراوە بە نادەستووری دابنرێت و مافی پێکهاتەکان گرەنتی بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە دادبینی بۆ سێ سکاڵا دەکرا، بڕگەی دووەم پەیوەست بوو بە دادبینی بۆ سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی.
لێدوانی فەرمی: ئەیاد کاکەیی پارێزەری سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئاڤا نیوزی گوت: لەبەرئەوەی دوو لە دادوەرەكان لە مۆڵەت بوون بە هۆیەوە دانیشتنەكە دواخراوە.
بۆچی گرنگە: بە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە، وادەی نوێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوون دەبێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان، مافی پێکهاتەکان گەرەنتی بکرێت و لەسەر بنەمای دانیشتووان ڕێژەی کورسیی پارێزگاکان دیاری بکرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
55 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول