
ئاڤا دیجیتاڵ
تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستيپێكرد، گوتەبێژی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەكانی عێراق دەڵێت بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تەنیا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بۆچی گرنگە: لە دایكبووانی ساڵی 2006 تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ، بەمەش دەبێت كارتی بایۆمەتری دەربهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشداری بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: لقی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك، لە پێگەی فەرمی خۆیان ڕاگەیێنراوێكیان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن، لە دایكبووانی ساڵی 2006 هەموو ئەو دەنگدەرانەی كەپێشتر خۆیان تۆمارنەكردووە بایۆمەتری دەیانگرێتەوە، لە ڕێككەوتی 01-02-2024 پێنجشەممە تاوەكو 20-02-2024، لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەكو سێـی دوانیوەڕۆ دەتوانن سەردانی لقەكانی كۆمیسیۆن بكەن لە یەكێك لە ناوەندەكاندا خۆیان تۆمار بكەن، بە مەبەستی دروستكردنی كارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆیان.
لێدوانی فەرمی: "ئاسانكاری تەواو كراوە بۆ ڕاییكردنی و دەبێت لە ماوەی ئەو 20 ڕۆژدا سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی ماون مامەڵەی خۆتۆماركردن بكەن، چونكە هیچ نیازێك بۆ درێژكردنەوەی وادەكەی لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نییە". ئەحمەد مازن، گوتەبێژی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەكانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو ئاگادارییەی لە پێگەی فەرمی لقەكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاوكراوەتەوە، پێویستە دەنگدەران ئەو سێ بەڵگەنامەیە لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ دەرهێنانی كارتی بایۆمتری، كە پێكهاتوون لە:
1-كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە).
2-كۆبۆنی خۆراك.
3-بەڵگەنامەی نیشتەجێبون.
پێشینە: بەگوێرەی دوایین ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەسە، لەماوەی ساڵی 2023 زیاتر لە 200 هەزار كەس زانیارییەكانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ كردووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار