زەنگی چوونەژوورەوە بۆ هوڵی پەرلەمانی عێراق لێدەدرێت

شەیری بکە لە:
زەنگی چوونەژوورەوە بۆ هوڵی پەرلەمانی عێراق لێدەدرێت

نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دوای نزیکەی سێ کاتژمێر زەنگی چوونەژوورەوەی ئەندامان بۆ نێو هۆڵی پەرلەمان لێدرا بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

 

وێنە گەورەکە: لایەنەکان بەسەر دوو بۆچووندا دابەش بوون، بەشێکیان واژۆ بۆ دواخستن و بەشێکی دیکەیان بۆ بەردەوامی پڕۆسەکە کۆدەکەنەوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: زەنگی دەستپێکردنی گەڕی نوێی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لێدرا، بەشێک لە ئەندامان پەرلەمانیان جێ هێشتووە، ئەو 100 پەرلەمانتارەی عێراق واژۆیان کۆ کردووەتەوە بۆ دواخستنی دانیشتن، لە نێو پەرلەمان ماون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان 311 ئەندام دەنگیان دا، سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەست هێنا.

شەیری بکە لە: